مەسرور بارزانی لە هەڵەبجەوە پەیامی بۆ حکومەتی عێراق نارد



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی تووەقوتی لە هەڵەبجە دانا و داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، وەک بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و دەستووری، کەسوکاری شەهیدان و قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە قەرەبوو بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە، بەردی بناغەی پرۆژەی تووەقوتی دانا، کە پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە و ڕایگەیاند، بە تەواوبوونی پرۆژەکە سوودێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەتیش هەڵەبجە و گەرمیان دەگەیەنێت.

هاوکات ستایشی خەڵکی هەڵەبجەی کرد کە پارێزگاکەیان بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمترین ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنانی تێدا تۆمار کراوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، جێی داخە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەت نەکراوە و ڕەخنەشی لە حکومەتی عێراق گرت کە تا ئێستا ئامادە نییە قوربانییانی کیمایاباران قەرەبوو بکاتەوە و وتیشی: “پێویستە حکومەتی عێراق وەک بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و دەستووری زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو قەرەبوو بکاتەوە”.

هاوکات سەرسوڕمانی خۆیشی بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەو لایەنانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی کە لە پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە ناوچەی دیکەوە دەبەستنەوە و داوای لێکردن دۆسیەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە وەک گەمەی سیاسی بەکارنەهێنن.

مەسرور بارزانی، بەڵێنیشیدا حکومەتی هەرێم ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی هەڵەبجە.

ئەمەش ئەو داواکارییانەن کە ئەمڕۆ پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرا.

مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵوێستی لە دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند
پێت مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵوێستی لە دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی بە کێ بەخشی؟
دوات مەسرور بارزانی یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی بە کێ بەخشی؟
پەیوەنیدر