سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین زیاتر لە پێنچ ملیار دینار بووە.
ماڵپەری شەفافیەت shafafiat.com بڵاویكردەوە، كە داهاتی بڵاوكراوەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٢ی كانونی یەكەم لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین زیاتر لە پێنچ ملیار دینار بووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە گەنجینەی یەكی سلێمانی یەك ملیار و ١٦٢ ملیۆن دینار و لە گەنجینەی دووی سلێمانی سێ ملیار و ٥٦١ ملیۆن لە گەنجینەی گەرمیان ١٥١ ملیۆن دینار بووە.
ئاشكراشیكردووە، لە گەنجینەی هەڵەبجە ٣٦ ملیۆن و لە گەنجینەی راپەرین ١٣٤ ملیۆن دینار و لە گەنجینەی چەمچەماڵیش پێنج ملیۆن دینار بووە.