ڕێزان شێخ دلێر: حکومەتی هەرێم خۆی گەیاندە ئەم قۆناغە کە دەسەڵاتەکانی لاواز ببێت



دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە و دەبێت هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند پابەندی بن، پەرلەمانتارێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، “حکومەتی هەرێم خۆی گەیاندە ئەم قۆناغە کە دەسەڵاتەکانی لاواز ببێت”.

دادگای فیدڕاڵی عێراق دوینێ چوارشەممە بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا بۆ سەر بانكە فیدڕاڵییەكان، و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كرد بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران و پێدانی مووچەی مانگانە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دابین بکرێت، بە دڵنیاییەوە بڕیارێکی باشە، بەڵام ئەمە دەکەوێتەوە سەر ئەوەی چۆن جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، وردەکاری جێبەجێکردنی بڕیارەکە تا ئێستا ڕانەگەیەنراوە، پێویستی بە ڕێکاری یاسایی دیکە هەیە کە هەردوو حکومەت بە چ شێوازێک پابەند دەبن بە بڕیارەکەوە.

سەبارەت بە لاوازبوونی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم لە ئەنجامی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕێزان شێخ دلێر، وتی، لەناو وڵاتدا مووچەی مووچەخۆران لە هەموو شتێک گرنگترە، ئەگەر مووچەخۆر دەوام نەکات، مامۆستا بایکۆت بکات و خوێندن دوابکەوێت، وڵات چۆن دەتوانێت بەڕێوەبچێت؟ لەبەرئەوە بڕیارەکە گرنگە و پابەنبوونی حکومەتی هەرێمیش بە بڕیارەکەوە هێندەی دیکە گرنگە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت سەرجەم داهاتەکانی ڕادەست بکات تا حکومەتی عێراق مووچە دابەش بکات، ئەگەر ئەنجامی بڕیارەکە لاوازبوونی حکومەتی هەرێمی لێبکەوێتەوە، ئەوە خەتای مووچەی مووچەخۆران نییە، بەڵکو خەتای حکومەتی هەرێم خۆی بووە کە نەیتوانیوە خزمەتی میللەتەکەی بکات، چونکە حکومەتی هەرێم خۆی خۆی گەیاندە ئەم قۆناغە کە وای لێبێت و دەسەڵاتەکانی لاواز ببێت.

وتیشی، هەتا ئەگەر ئەمە بەرەو کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بڕوات، ئەوەش هەر بەهۆی کەموکورتی و بێ ئیدارەیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر نا مووچەخۆر هیچ تاوانێکی نییە.

بە وتەی ڕێزان شێخ دلێر، بڕیارەکە بۆ ئێستا کە مووچەخۆران بە قەیرانێکی زۆردا تێپەڕیون و کاری دامودەزگا حکومییەکان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی کە بەهۆی بایکۆتەوە پەکخراوە، بەڕای من بڕیارێکی زۆر باشە.

کەشناسی دەڵێت ڕۆژی هەینی لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت
پێت کەشناسی دەڵێت ڕۆژی هەینی لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت
مەسرور بارزانی گەیشتە هەڵەبجە
دوات مەسرور بارزانی گەیشتە هەڵەبجە
پەیوەنیدر