مەسرور بارزانی دەچێتە هەڵەبجە



مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە پارێزگای هەڵەبجە و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە سنووری ئەو پارێزگایە دادەنێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک وەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەسرور بارزانی کاتژمێر 01:00ی پاش نیوەڕۆ بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

پردی تووەقوت، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە نەخشە و دیزاینی بۆ کراوە، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە، درێژایی پردی تووەقوت نزیکەی ٣٥٠ مەتر دەبێت و بە گوژمەی زیاتر لە ٣١ ملیار دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات بەپێی بەرنامەی سەردانەكەی مەسرور بارزانی وەك لە میدیاكاندا ئاماژەی پێكراوە، سەرۆكی حكومەت ژمارەی تابلۆكانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەكات و سەردانی كارگەی خۆراكی ڕاسانیش دەكات.

“بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کاریگەری خراپی دەبێت”
پێت “بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کاریگەری خراپی دەبێت”
شەرقولئەوسەت: دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، مەترسی لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان هەیە
دوات شەرقولئەوسەت: دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، مەترسی لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان هەیە
پەیوەنیدر