مامۆستایانی ناڕازی ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن



یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بۆ دەربڕینی خۆشی بەبۆنەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)، کاتژمێر 04:00 ی ئێوارە، ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن.

دڵشاد میرانی یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریان داوە ئەمڕۆ ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەریی بگێڕن، لەپای سەرکەوتنی خۆپیشاندانەکان و دەربڕینی خۆشی بەبۆنەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، سلێمانی ئامێز بۆ هەموو شارەکان دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەرکەوتنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، گێڕانەوەی مافی مووچەخۆرانە کە بەهۆی ئابوری سەربەخۆوە توشی زیانێکی گەورە بوون و ٣٨ مووچەی مووچەخۆران کەوتە لای حکومەت.

باسی لەوەشکرد، ١٤ جار سەردانی بەغدادیان کردووە و چەندین سکاڵایان تۆمارکرد، تا مافی مووچەخۆران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زەوت نەکرێت، تا ئێستا ٨٣ خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، سنووری ڕاپەڕین و چەند شوێنێکی دیکە کران، بڕیارەکەی دادگاش بە هەوڵی خۆمان دەزانین.

جەختی لەوەشکردەوە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێتە بەرداشی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و مووچەخۆرانی هەرێم ڕاستەوخۆ مووچەکانیان وەردەگرن.

“قبوڵکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، لێدانی بزمارە لە تابوتی قەوارەی سیاسی كوردستان”
پێت “قبوڵکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، لێدانی بزمارە لە تابوتی قەوارەی سیاسی كوردستان”
مونا قەهوەچی: ئەو ١١ کورسییەمان بە خێر وەرنەگرتووە بەڵکو بە یاسا وەرمانگرتوو
دوات مونا قەهوەچی: ئەو ١١ کورسییەمان بە خێر وەرنەگرتووە بەڵکو بە یاسا وەرمانگرتوو
پەیوەنیدر