بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، سبەینێ بۆ ماوەی 4 كاتژمێر تونێلی دەربەندیخان بە مەبەستی چاك كردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەكە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ ڕێکەوتی ٢٢ / ٢ / ٢٠٢٤ کە دەکاتە ڕۆژی پێنج شەممە تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر 10ی سەر لـــــــەبەیانیەوە دادەخرێت تا کاتژمێر 2ی پاش نێوەڕۆ بە مەبەستی چاک کردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەکە.
ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی داخستنی تونێلەکـــــــــە ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێلی خوارەوە هاتووچۆ دەکات واتا بە سەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن و دەچنەوە ئەو دیو تونێل و ئۆتۆمبێلــــــی بارهەڵگریش ئەم چەند کاتژمێرە هەر لەزاڵگەی بانی خێـــــــــــــــڵان ڕادەگیرێن و ڕێگەیان پێ نادرێ تێپەڕ ببن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ڕووی ئەودیویش لە سێ ڕیانی چیای بەرانان بەهەمان شێوە ڕێگریان لێ دەکــــــرێ و ڕادەگیرێن تا کردنەوەی تونێلەکە.