یوسف کیلابی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە حكومەتی فیدڕاڵی بەسترایەوە



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق “پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی هەرێم” دەكات بەهۆی دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە و ڕایدەگەیەنێت، مووچەکانیان بە حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە بەسترایەوە.

یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی ئەوان بوو.

وتوشیەتی، بەپێی بڕیارەكەی دادگا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە بەسترایەوە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا بۆ سەر بانكە فیدڕاڵییەكان و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كرد بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران و پێدانی مووچەی مانگانە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری عێراقی لە ماوەی ڕابردوودا یەكێك بوو لەو پەرلەمانتارانەی داكۆكی لە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم كرد و بەواژۆی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاران پڕۆژەیەكیان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر وەزارەتی دارایی عێراق دایە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

عێراق لەو ناوچانەدایە پێشبینی کەوتنە خوارەوەی مانگێکی دەستکردی تێدا دەکرێت
پێت عێراق لەو ناوچانەدایە پێشبینی کەوتنە خوارەوەی مانگێکی دەستکردی تێدا دەکرێت
بڕیار بۆ تاپۆكردنی خانووەكانی گەڕەكی مەلاداود درا
دوات بڕیار بۆ تاپۆكردنی خانووەكانی گەڕەكی مەلاداود درا
پەیوەنیدر