شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو سێ بوومەلەرزە لە شنگال، رانیە و دهۆک روویاندا کە بەهێزترینیان لە رانیە بووە و گوڕەکەی 2.4 پلە پێوەری رێختەر بووە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو سێشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤، سێ بوومەلەرزە لە سێ شوێنی هەرێمی کوردستان روویداوە کە یەکەمیان کاتژمێر 07:39 دەقەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، بومەلەرزەیەک بە پلەی2.2 ڕێختەر لە باشوری ڕۆژئاوای شەنگال لە قولای 10 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویدا .
هەروەها کاتژمێر 08:21 دەقەی ئەمشەو سێ شەممە25/2/2024 بەکاتی هەرێم بە پلەی 2.4 ڕێختەر لە ڕانیە لە قولای 5 کیلۆمەتر ژێر زەوی روویدا.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” کاتژمێر 08:22 دەقەی ئەمشەو سێشەممە25/2/2024 بەکاتی هەرێم بە پلەی 2.2 ڕێختەر باکوری خۆرهەلاتی پارێزگای دهۆک لە قوڵایی 15 کیلۆمەتر ژێر زەوی روویدا .