لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟



کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هەڵشۆ زۆرترین بر باریوە کە 14.8 ملم، لە ناو سەنتەری هەولێریش باران نەباریوە و ئەمشەویش تەم دروست دەبێت.

بەرێوەبەرایەتییەکە کەشوهەوای ئەمشەو، سبەینێی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە بۆ پەڵەهەور دەبێت لە گەڵ دروست بوونى تەم لە ناوچەکانى ڕۆئاوای هەولێر و باشورى هەرێم لە دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر لە وێستگە هیچ نەبارى بەڵام لە سەنتەرى شار بڕێک باران باریوە
پیرمام 16.0 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ 0.1 ملم
دهۆک 1.1 ملم
زاخۆ 6.0 ملم
شەقڵاوە 3.2 ملم
ئاکرێ 11.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
هەڵشۆ 14.8 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 14.4 ملم
باتوفە 1.8 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ

ئەمشەو سێ بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویاندا
پێت ئەمشەو سێ بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویاندا
دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو کەسمان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکرد
دوات دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو کەسمان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکرد
پەیوەنیدر