شاخەوان عەبدوڵڵا: لەگەڵ یەکێتی کۆکین کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکوک



شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، لەم ھەفتەیە كۆبوونەوەیەك لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركووك دەكرێت بۆ ئەوەی لایەنەكان رێبكەون و پۆستی پارێزگاری كەركووك یەكلایی بكرێتەوە، کوردەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتی کۆکن لەسەر ئەوەی پارێزگاری کەرکوک کورد بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەمیشە پۆستەکان لە کەرکووک بە” ئیستهقاقی قەومی” دەتوانرێت یەکلایی بکرێتەوە نەک حزبی،  وەک دیارە  لێرە کورد زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی بەدەستهێناوە، دەمانەوێت پارێزگار کورد بێت، بەڵام بۆ ئەوە پێویست بەوە دەکات لایەنە عەرەبی و تورکمانیش رازی بکەین، بۆ ئەوەی پێکەوە پۆستەکان دابەش بکەین.

لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ، کە لە 18ی کانوونی یەکەمی 2023  پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆتاییهات ، کورد لە پارێزگای کەرکوک توانی ٧ کورسی بەدەستبهێنێت، بەڵام نەیتوانی ببێتە زۆرینەی ڕەها بۆ پێکهێنانی حکومەت.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هەبوو، رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 41%،  کە شەش ملیۆن و 599 هەزار و 668 دەنگدەر روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد،70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێیان لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە کرد.

لەم شەپۆلە بارانەی کە باریوە ڕێژەی چەندی ئاوی پاکە؟
پێت لەم شەپۆلە بارانەی کە باریوە ڕێژەی چەندی ئاوی پاکە؟
نرخی زێڕ 40 دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ 40 دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدر