بڕیارێكی نوێی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری شكاند



جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاره‌كانی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی هەنگاو دەنێت و بانكەكانیش بەرپرسیار دەبن لە دابین كردنی دارایی بۆ بازرگانی دەرەكی.

عه‌مار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووە، له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاره‌كانی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی و زیادكردنی دراوه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت.

ڕاشیگەیاندووە، بانكه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ دابینكردنی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و دۆلارانه‌ی، كه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، ئه‌وان به‌ ته‌واوی به‌رپرسیار ده‌بن سه‌باره‌ت به‌ وردبینی كردنی پسوڵه‌كان و گواستنه‌وه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئاستی جیهانیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

بەگوێرەی داتاكانی بانكی ناوەندی، ئەم هەفتەیە زۆرترین دۆلاری كاش لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دۆلار هەبووە، بە جۆرێك لە 3 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 71 ملیۆن دۆلاری كاش خراوەتەڕوو.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 20ی شوبات، بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلار خستۆتە بازاڕەوە، كە نزیكەی 27 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە و بەهۆیەوە نرخی دۆلار دابەزیوە و ئێستا بەهای 100 دۆلار بە 151 هەزار و 900 دینارە.

 

باڵندەی ئاکیکی، بەرەو نەمان دەچێت
پێت باڵندەی ئاکیکی، بەرەو نەمان دەچێت
چاڵ و داچوونی شەقامەکانى سلێمانی بە “قیری سارد” چارەسەر دەكرێت
دوات چاڵ و داچوونی شەقامەکانى سلێمانی بە “قیری سارد” چارەسەر دەكرێت
پەیوەنیدر