وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی ١٢ دا، بە زیادکردنی نمرەی بڕیار بە مەبەستی وەرگرتنی مافی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی دۆخی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بڕیارماندا، بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بە مەبەستی وەرگرتنی مافی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.