سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای هەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا دەکات کە ساڵانە دەگاتە 24 ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و هۆڕەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، هەرچەندە لیژنەکەمان پشتیوانی دانوستانەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئاو دەکات، بەڵام لایەنی تورکی بەدەنگەوەهاتنی نییە و لە زیادکردنی پشکی ئاودا هاریکاری عێراق ناکات.
ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەکەیان بە هۆی بوونی چوار بنکە و 90 خاڵی سەربازی، داوای هەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تورکیا کردووە.
خەزعەلی ئەوەشی خستەڕوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کە لە بەرژەوەندی تورکیایە دەگاتە 14 ملیار دۆلار و 600 کۆمپانیاشیان لە عێراق کار دەکات.
سەرباری چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکگەیشتن، بەڵام تا ئێستا تورکیا ئامادە نییە پشکی تەواوی عێراق لە ڕووباری دیجلە بەربداتەوە و لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماریشدا لەگەڵ عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیادا هەمان بابەت باس کرا.