ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەوانی وەرگرت



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار ژنێکی کورد  دەبێتە کاپتنی فڕۆکەوانی لە عێراق و یەکەمین گەشتی لە نێوان بەغدا بۆ دوبەی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن وەزیری گواستنەوەی عێراقەوە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشرایە رێژین محەمەد دۆسکی بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەکەی وەکو یەکەم کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا .

رێژین محەمەد دۆسکی خەڵکی پارێزگای دهۆکە و یەکەم گەشتی لە بەغداوە بۆ دوبەی ئەنجامدا

هەروەها، رێژین محەمەد لەبارەی پلەبەرکردنەوەکەی رایگەیاندووە،  بەرزبوونەوەی پلەکەی وەکو یەکەمین کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا دەرفەتێکی گرنگە بۆ پاڵنانی گەنجانی عێراق بەتایبەتی ژنان بۆ ئەوەی بە ئیرادە و خۆراگرییەوە هەوڵی گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانیان بدەن.

یەدەگی ئاوی عێراق بە ڕێژەی ٪٥٠ زیادی کردووە
پێت یەدەگی ئاوی عێراق بە ڕێژەی ٪٥٠ زیادی کردووە
مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە بایکۆتیان شکاند
دوات مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە بایکۆتیان شکاند
پەیوەنیدر