نرخی نەوتی بەسرە 76 دۆلاری تێپەڕاند



لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی جیهانی، نرخی نەوتی خاوی مامناوەند و قورسى بەسرە، بە بڕی زیاتر لە 70 سەنت بەرزبۆوە.

نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە كە بۆ ئاسیا هەناردە دەكرێت، 73 سەنت و بەڕێژەی 0.97% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 76.33 دۆلار.

نەوتی خاوی قورسی بەسرە كە بۆ ئاسیا هەناردەدەكرێت، بە بڕی 73 سەنت و بەڕێژەی 1.05% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 70.28 دۆلار.

لەگەڵ پاشەكشەكردنی عەمباری نەوتی ئەمریكایی و لاوازیی دۆلاردا، نرخی نەوت لە جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

 

 

فشاری دەروونی بەیانیان (دڵەڕاوكێی بەیانیان)
پێت فشاری دەروونی بەیانیان (دڵەڕاوكێی بەیانیان)
نرخی دۆلار تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
دوات نرخی دۆلار تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
پەیوەندیدار