وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی ناردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانەوە بۆ نەخۆشخانە ئەهلی و تایبەتەكان و جەختیشدەكاتەوە، هەر پزیشك و كارمەندیبَك ئەو كارە بكات ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی لە دژ دەگیرێتە بەر.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدل بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەی، بڕیاری داوە “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی مافی نەخۆش و ڕێگریكردن لە دیاردەی ڕێكلامكردن، سەرجەم نەخۆشخانە و بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكان ئاگادار بكرێنەوە، كە پێدانی كارتی تایبەتی نۆرینگە، یان كارتی كەسی لە نەخۆشخانە و سەنتەر و تاقیگە و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت لە ناو نەخۆشخانە بۆ نەخۆش قەدەغەیە، نابێت نەخۆش ناچار بكرێت بۆ ئەوەی سەردانی نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بكات.”
وەزارەتی تەندروستی جەختیشی كردۆتەوە، هەر پزیشكێك، كارمەندێك یان هەر فەرمانبەرێك ئەو كارە بكات، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی لە دژ دەگیرێتە بەر.