قوباد تاڵەبانی: ئیتر ڕێگا نادەین سەرانە لە بازرگاکان بسەندرێت



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی ساڵی ٢٠٢٣دا لە ژمارەی پڕۆژەدا پێشەنگ بووه و دەشڵێت: ” ئیتر ڕێگا نادەین سەرانە لە بازرگاکان بسەندرێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم له‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئیتر بەهیچ جۆرێک ڕیگا نادەین هیچ کەس و لایەنێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات و هەڵبکوتێتە سەریان و بەناوی بەرپرسانەوە ئاریشەیان بۆ خۆیان و پڕۆژەکانیان دروست بکات.

ڕاشیگەیاندووە، ستراتیژی ئێمە بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە، بۆیە بەهەموو تواناوە پشتگیری بازرگان و وەبەرهێنەران دەکەین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ڕاسپێردراون هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین لەبەردەم کارەکانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، سلێمانی ساڵی ٢٠٢٣دا لە ژمارەی پڕۆژەدا پێشەنگ بووه.

ناردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانەوە بۆ ئەهلی و تایبەتەكان قەدەغەكرا
پێت ناردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومییەكانەوە بۆ ئەهلی و تایبەتەكان قەدەغەكرا
تەندروستی سلێمانی 51 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دوات تەندروستی سلێمانی 51 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر