بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، هیچ ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی بڵاونەبووەتەوە، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ترسناكیش لە سلێمانی بەتەواوی رەتدەكەنەوە.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەوەی هەیە ئەنفلۆنزای وەرزییە، كە لە هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش ساڵانە لەم كاتانەدا بڵاودەبێتەوە .
ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە چەند رۆژێكە دەنگۆیەك لەدەزگاكانی راگەیاندن بڵاوبووەتەوە، گوایە ڤایرۆسێكی ترسناك لە شاری سلێمانی بڵاوبووتەوە و چەند كەسێك بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و سەرلەبەری ئەو دەنگۆیە ناڕاستە و هیچ جۆرە ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی بڵاونەبووتەوە.