ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، کەمپەینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ناوەندی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد، بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەنجامدنی کەمپەینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری گەرمیان.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، کە ئیدارەی گەرمیان لە ئێستادا ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ کۆکردنەوەی داتا، زەرەر و زیانەکانی لافاو لە سنوورەکە، پێویستە کۆمەک و هاوکارییەکان بە جۆرێک بێت خزمەت بە هاووڵاتییانی زیانلێکەوتوو بکات و پێداویستیەکانیان پڕ بکاتەوە.