وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و هەڵەبجەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، هەردوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجەی بۆ جارى یەکەم ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا داواکاری (C.V)ـەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
مەرج و تێبینییەکان:
– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
– نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
– ئەو كهسهى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى که له پۆستهكهدايه، پێشکەش بکات.
– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایيی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
– لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیيە بڵاوکراوەکان.
– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژۆ کرابێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوا کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى پێنجشەممە، رێککەوتى 29/2/2024 دەبێت.
هەر كهسێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوە دهيگرێتهوه، دەتوانێت (C.V)ـەکەى و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و بينێرێت.
بۆ ناردنى وردهكارى و پوختهى ڕاژه، کلیک لهم بهستهره بكه.