کەشناسی پێشبینی دەکات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و نمەبارانیش زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە و کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.
سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامێنێت و کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15
سلێمانی : 14
دهۆک : 17
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 16
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17