ماكرۆن: ئۆكراینا لە ناتۆ وەرناگیرێت



ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، پێناچێت ئۆكراینا بێتە نێو ڕیزی وڵاتانی هاوپەیمانی “ناتۆ”، چونكە ڕووسیا ئەو هەنگاوە بە بەریەككەوتن دەبینێت.

ماكرۆن لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەی “مۆند” ڕایگەیاند:”ڕووسیا وا تەماشای هاتنەناوەوەی ئۆكراینا بۆ نێو ناتۆ دەكات كە هەڵسوكەوتێكی بەریەككەوتنە.. بەبێ‌ ڕەچاوكردنی ئەوەی ئۆكراینا دێتە نێو ناتۆ یان نا، ئەمەش سیناریۆی پێشبینی كراو نییە، چونكە لەبەرامبەردا دەبێت ڕووسیاش گرەنتی ئەمنی بداتە ئۆكراینا”.

سەرۆكی فەرەنسا بەپێویستی دەزانێت، هەرەمی ئەمنی و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا، گرەنتی ئەمنی لەخۆبگرێت، نەك تەنیا بۆ ئۆكراینا، بەڵكو بۆ مۆڵدافیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان و جۆرجیا و پاشان بیلاڕووس”.

ماكرۆن پێیوایە ناكرێت تەنیا لە دیدی ناتۆوە بیر لە ئاسایشی ناوچەكە بكرێتەوە.

 

 

لەساڵی ڕابردوودا 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر لەئیدارەی سۆران جێبەجێكراون
پێت لەساڵی ڕابردوودا 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر لەئیدارەی سۆران جێبەجێكراون
سەباح هەورامی؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی ڕاستیەك ئاشكرا دەكات
دوات سەباح هەورامی؛ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی ترسناك لە سلێمانی ڕاستیەك ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر