وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو درێژ بکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەکارهێنانی بەڵگەنامە کۆنەکان لە مامەڵە فەرمییەکاندا تا 1ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.
پێشتر وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو، 1ی ئادار دوا مۆڵەتە بۆ کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەکاندا و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە کە هێشتا بەشێکی هاووڵاتییان کارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ سستی ڕاییکردنی مامەڵەکان و دواکەوتنی تەواوبوونی دەگەڕێتەوە.