دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکانی بەغدا دەستگیر کران



وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی کوشتنی خزمەکانی هادی عامری دەستگیر کردووە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییەی بەغدا دەستگیر کردووە، کە خزمی هادی عامرین، و ” لەسەر کێشەی زەوی و زار ئەو دوو هاووڵاتییەیان کوشتووە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆسەی گەڕان و گەڕان بەدوای ئەوکەسانەی تر کە بەشداربوون لە تاوانەکە هێشتا بەردەوامە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداریدا،”لە ناوچەی ئەل ڕەشیدیە لە بەغدای پایتەخت، چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر دووکەس و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژراون”، میدیا عێراقییەکان دووپاتیان کردەوە هەردوو کوژراوەکە خزمی هادی عامرین سەرۆکی ڕێکخراوی بەرد،

سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرچوو
پێت سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی نەقیب محەمەد دەرچوو
بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دوات بۆ كەشوهەوای سبەینێ‌ هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پەیوەنیدر