بانكی ناوەندی ژمارەیەك بڕیاری دیكەی دەربارەی مامەڵە بە دۆلار دەركرد



بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا حەواڵەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتیان و بانکەکان ڕابگرێت و بڕیاریشی داوە، هەر کۆمپانیایەک بیەوێت حەواڵەی ناوخۆیی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات دەبێت خۆی لە بانکی ناوەندیی تۆماربکات و ڕاپۆرتی 3 ساڵی ڕابردووی تەواوی حەواڵەکانیش ئامادە بکات.

بانکی ناوەندیی عێراق لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هەفتەی ئایندەوە تەواوی مامەڵە داراییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە لەلایەن کۆمپانیاکان و هاووڵاتیانەوە ئەنجام دەدرێت ڕادەگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هیچ کۆمپانیا و هاوڵاتیەک ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات بۆ هاووڵاتیانی دیکە ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمارنەکات و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی تۆمار نەکردبێت.

وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “پێویستە هەر کۆمپانیایەکی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخود نوسینگەیەک سەردانی بانکی ناوەندی بکات لەگەڵ تۆماری تەواوی حەواڵەکانی، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامیداوە و لەگەڵ پڕۆژەنامەیەکیش، کە تیایدا ئاماژە بدات بەوەی بۆ ئەمساڵ چەند حەواڵەی ناوخۆی ئەنجام دەدات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠١٤ـی پارەدانی ئەلیکترۆنی رێساکان بەسەر کۆمپانیاکان و نووسینگەکاندا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە هەموو کۆمپانیا و نووسینگەیەک پابەندبێت پێوەی گەرنا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 

سەرۆك كۆمار لەگەڵ دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە
پێت سەرۆك كۆمار لەگەڵ دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار کرد
دوات قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار کرد
پەیوەنیدر