بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 213 ملیۆن و 672 هەزار و 851 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە 199 ملیۆن و 82 هەزار و 851 دۆلاری بە حەواڵە و 14 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەوە هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕدا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.