بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتۆتە ئاسمانی هەرێم و بەشێكی زۆری ناوچەكان دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له خۆرئاوای هه‌ولێر و پارێزگای موسڵ و تەلەعفەر چه‌ند كه‌ڵه‌كه هه‌ورێكی زۆر به‌هێزی شێوه سۆپه‌ر سێڵ دروست بووه و به ئاڕاسته هه‌ولێر و به‌شێكی كه‌ركوك جوڵه ده‌كات.
ڕاشیگەیاند، ئه‌گه‌ری فراوانبوونی هه‌وره‌كان هه‌یه بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و له‌ئه‌گه‌ری تێك نه‌چوونی هێزی شه‌پۆله‌كه له‌ماوه‌كانی داهاتوودا ده‌گات و ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هەورەبروسكە هه‌یه.
ماوەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە ژێر كاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و بەهۆیەوە لێزمە باران بەردەوامە و بڕێكی زۆر باران باریوە و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، هەرێمی كوردستان لە مەترسی وشكەساڵی دەرچووە.