زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی شوبات بڵاوکرایەوە



وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کردووە، چاوەڕوان دەکرێت دوای پارەدارکردنی وەزارەتەکانی عێراق لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.

ئه‌م هه‌فتەیە‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، دەست بە پارەدارکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتەکانی عێراق دەکات، بڕیارە دواتریش پشکی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان زانیاری و وردکاری لیستی مووچەی ئەم مانگەی ڕەوانەی بەغدا کردووە، بە مەبەستی پاکتاوکردنی.

هاوکات حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە داوای ٨٧٥ ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا کردووە، تاوەكو یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق تەنیا ڕەزامەندی لەسەر ٦١٨ ملیار دینار داوە.

توێژینەوەیەک: وەرزشکردن دەرمانە بۆ چارەسەری خەمۆکی
پێت توێژینەوەیەک: وەرزشکردن دەرمانە بۆ چارەسەری خەمۆکی
هەڵکشانی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردنی کۆکردەوە
دوات هەڵکشانی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، عێراق، سووریا، لوبنان و ئوردنی کۆکردەوە
پەیوەنیدر