تانکەرێکی سووتەمەنی تورکی لەسەر ڕێگەی دهۆک وەرگەڕا و بە هۆیەوە کەسێك بریندار بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تانکەرێکی سووتەمەنی کە تابلۆی تورکیای پێوەیە، بە هۆی تیژڕەوییەوە لەسەر ڕێگەی فەیدێ بۆ دهۆک وەرگەڕا.
تانکەرەکە نەوتی خاوی هەڵگرتووە و بە هۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشا بە ستوونێکی ریکلام و پاشان لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی داوە.
نەوتی تانکەرەکە لە ڕێگەدا ڕژاوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.