سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆک وەزیرانی یۆنان و قەتەر کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساييش و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى هه‌ستيارى ئه‌منيدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆيان‌دا بگرن و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگيرى.
سەرۆکی هەرێم ستايشى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆيه‌وه گۆتێرێس سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی هه‌رێمى كوردستان له نزيكترين كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
هەر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، سەرۆکی هەرێم له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ له غه‌ززه، دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى بيروڕايان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
هاريكاريى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعشيان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان خواستى خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له داهاتوويه‌كى نزيكدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها به وردى بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسيى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕييه‌وه و دووپاتيان كرده‌وه كه پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره بستێنن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.