سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا



نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە ئەڵمانیا و سبەی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێکەوت و کەمێک لەمەوبەر گەیشتە ئەڵمانیا ، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ک له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت.

کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن لە شاری میوشنی ئەڵمانیا لە رۆژی 16 تاوەکو 18ی شوباتی 2024 بە بەشداری زۆرینەی سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان بەڕێوە دەچێت ، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و پەرەسەندنەکانی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و کاریگەرییەکانی لەسەروڵاتانی ئەوروپا دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی چەند پرس و تەوەرێک لەو کۆنفرانسە باس بکات لەوانە، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له‌ ئاڵۆزى و پشێويى زياتر.

کەش و هەوا کەمێک ئاسایی دەبێتەوە
پێت کەش و هەوا کەمێک ئاسایی دەبێتەوە
چەند گوندێک کارەبای نیشتیمانییان پچڕا
دوات چەند گوندێک کارەبای نیشتیمانییان پچڕا
پەیوەنیدر