ئۆغڵو: ڕێگری لە خوێندنی كچان ئیسلامی و مرۆیی نییە



 

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی بڕیاری ڕێگەگرتن لە خوێندنی كچان لە زانكۆكانی ئەفغانستان، ڕایگەیاند: “ئەم قەدەغەكارییە نە ئیسلامییە و نە مرۆیی. ئەم جۆرە قەدەغەكارییە ڕەت دەكەینەوە”.

مەولود چاوشئۆغڵو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یەمەن، ئەحمەد عەوەز بن موبارەك لە ئەنقەرە لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا سەبارەت بە بڕیاری بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵپەساردنی خوێندنی كچان لە زانكۆكان، ئاماژەی بەوە دا كە بوونی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان لە ئەفغانستان بەردەوامە “توركیا پشتگیری لە كەرتی پەروەردە كردووە لەو وڵاتە و وێڕای تەواوی مەترسییەكانیش خاوەنكارانی تورك بەردەوامن لە ئەنجامدانی پڕۆژەكانیان لە ئەفغانستان”.

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی بڕیاری ڕێگەگرتن لە خوێندنی كچان لە زانكۆكانی ئەفغانستان، ڕایگەیاند: “ئەم قەدەغەكارییە نە ئیسلامییە و نە مرۆیی. ئەم جۆرە قەدەغەكارییە ڕەتدەكەینەوە، ئەمە بەقوڵی ئێمەی نیگەران كردووە. هیوادارین چی زووە واز لەو بڕیارە بهێندرێت. خوێندنی كچان چ زیانێك بە ئەفغانستان دەگەیەنێت؟ بە پێچەوانەوە ئیسلام هانی خەڵك دەدات بخوێنێت. چاوەڕوانیمان لە تاڵیبان ئەوەیە واز لەو بڕیارە بهێنێت”.

مەولود چاوشئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی كە چەندین ئەفغانستانی لە توركیا بە سكۆڵارشیپ دەخوێنن، دەڵێت “چەندین كچی ئەفغانستانی لە توركیا دەخوێنن. سەلگەی ئیسماعیلهیل یەكێكە لەوان كە لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هاجیتەپە دەخوێنێت. ئەم كچەمان كە بوو بە پزیشك چ زیانێك بە گەلی ئەفغانستان دەگەیەنێت؟ مامۆستایەك و پەرستارێكی ژن چ زیانێك بە ئەفغانستان دەگەیەنن؟”.

400 ملیارەكە كێشەی تێكەوت
پێت 400 ملیارەكە كێشەی تێكەوت
تەرمێك لەنێو فڕۆكەیەكدا دۆزرایەوە
دوات تەرمێك لەنێو فڕۆكەیەكدا دۆزرایەوە
پەیوەنیدر