سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوایین ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و عێراقی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، تا ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی حکومەتی هەرێم بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ڕێژەیە هەولێر نزیکەی ٩٦ ملیۆن لیتر، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ١٠٢ ملیۆن لیتر، دهۆک بە نزیکەیی ٥٢ ملیۆن لیتر، هاوکات تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٤٨ خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەند بوون.

سامانە سروشتییەکان ئەوەشی خستەڕوو، تا ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، عێراق نزیکەی ٣٣ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەش کراوە، هەولێر زیاتر لە ١٤ ملیۆن لیتر، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ١١ ملیۆن لیتر، دهۆک نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر، تا ئێستا زیاتر ٢٢٠ هەزار خێزان لە وەرگرتنی ئەو نەوتە سوودمەند بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەولێر زیاتر لە ٩٤ هەزار خێزان، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ٥٠ هەزار خێزان، دهۆک زیاتر لە ٧٦ هەزار خێزان، لەو نەوتەی حکومەتی عێراق سوودمەندبوون.

هەرێمی کوردستان مشەخۆرە؟
پێت هەرێمی کوردستان مشەخۆرە؟
دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر