لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی زیاکرد و نرخەکەشی لە بازاڕدا گۆڕانکاریی بەسەردا هات.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 208 ملیۆن و 407 هەزار و 735 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 185 ملیۆن و 517 هەزار و 735 دۆلاری بە حەواڵە و 22 ملیۆن و 890 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
نرخی دۆلاریش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە سەروو 152 هەزار دینار ماوەتەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بۆرسەی سلێمانی 152 هەزار و 150 دینار
بۆرسەی هەولێر 152 هەزار و 100 دینار
بۆرسەی بەغدا 152 هەزار و 250 دینار
بۆرسەی بەسڕە 152 هەزار و 350 دینار