ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە توندەی بارانبارین کە سنوورەکە دەگرێتەوە سبەینێ پێنجشەممە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کە پشوو نایانگرێتەوە
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەوبەیانیەوە تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لە سەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت.
ئیدارەی گەرمیان دەشڵێت:” بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتی (٢٠٢٤/٢/١٥) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە کە سبەینێ دەوامی فەرمییە و پشوو نییە چونکە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو.