پارێزگای هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا



پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنوورەکەیان دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە ناوچەکەی بەگشتیی گرتووەتەوە، دواى هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە 2024.2.15، پشوو نییە و لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:-

یەکەم/ لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو و بەر لەوەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو ڕێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە.

دووەم/ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو.

سێیەم/ دواى ئه‌و هەموو هەوڵ و کارەکانە کە لە ئێستا و لەڕابردوودا بۆ بەرگرتن لە لافاو و ڕوونەدانی کراوە، بەپێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو.

ئیدارەی گەرمیان سبەینێی کردە پشوو
پێت ئیدارەی گەرمیان سبەینێی کردە پشوو
هۆشدارییەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی دروستبوونی لافاو
دوات هۆشدارییەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی دروستبوونی لافاو
پەیوەنیدر