حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت بەم هۆیەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور کەونەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت:”بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات کە بە ڕێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە شارەزایانی کەشناسی ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.