مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە



لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و هەوڵەکانیان بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان دووپاتکردەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند لەگەڵ خارەنشکۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەمەد بن ڕاشد جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

مەسرور بارزانی  سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد .

لای خۆیەوە شێخ محەمەد بن راشد ، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.

هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی لەناکاو دەدرێت
پێت هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی لەناکاو دەدرێت
بەکارهێنانی چەند جۆرێک زەیت کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە
دوات بەکارهێنانی چەند جۆرێک زەیت کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە
پەیوەنیدر