لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەگەری لافاو لە زۆبەی ناوچەكان هەیە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: “بۆ بڕیاردان لە پشوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین”.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆتەوە و پێشبینی بڕێكی زۆری باران ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاویش هه‌یه له‌ته‌واوی چه‌م و دۆڵه‌كان و سه‌نته‌ری شار به‌تایبه‌ت گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ولێر.
وتیشی، “له‌هه‌ندێ شوێن زیاتر له ١٣٠ ملم باران ده‌بارێت، هه‌ربۆیه ئاماده‌كاری ته‌واو و جدی بكه‌ن”.
لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، “ھێشتا بۆ پشووی سبەی ھیچ بڕیارێکمان نەداوە و بۆ ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین.”
ڕاشیگەیاندووە ”بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕووبەڕوبوونەوەی لافاو، لەگەڵ هەموو تیمەکان ئامادەکاریی پێویست کراوە، دوێنێش کۆبوونەوەی تایبەت کراوە و چەندین بڕیاریش دراون.”
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ پارێزگاری هەولێر بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەگەری لافاو لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و بڕیاری “پێكهێنانی ژووری عەمەلیات” درا و ئامادەباشی ڕاگەیەنرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، دوای هەڵسانگدنی ڕەوشەکە و بە دواداچوون بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانەی، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ و وەرزی بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازاروی گۆڕانی کەش و هەوا کراوە کرا، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پێشبینی نەکراو خرانە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو.