ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری میسری عەرەبی و لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی کۆبووەوە، دوای تێپەڕینی 12 ساڵ ئەمە یەکەم سەردانی ئەردۆغانە بۆ ئەو وڵاتە،
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوباتی 2024 سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی و بۆ یەکەمجار وەک سەرۆک کۆمار گەیشتە کۆماری میسری عەرەبی و لەلایەن عەبدول فەتاح سیسی پیشوازی لێ‌کرا.
رۆژی دوو شه‌ممه دوای سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ردۆغان وتی: له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سیسی له‌باره‌ی پرسه جۆراوجۆره‌كان له‌وانه ئابوری و بازرگانی و گه‌شتیاری و وزه‌و به‌رگریی گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
سه‌رباری به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی سیاسی نێوان توركیا‌و میسر، به‌تایبه‌تیش له لیبیا كه هه‌ریه‌كه پشتیوانی له یه‌كێك له دوو حكومه‌ته دژبه یه‌كه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانیان به باشی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌نكه‌ره هاوبه‌شی پێنجه‌می بازرگانی قاهیره‌یه.
ئه‌ردۆغان و سیسی بۆ یه‌كه‌مجار له تشرینی دووه‌می 2022دا له‌په‌راوێزی جامی جیهانی تۆپی پێدا له قه‌ته‌ر ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كرد، قه‌ته‌ریش هاوشێوه‌ی توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو كه له رووداوه‌كانی میسردا پشتیوانی له كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌ویش به‌مدواییه لاپه‌ڕه‌ی ئیخوانی هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر ئاسایی كردوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان و سیسی جارێكی تر‌و له‌كاتی بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی توركیا له شوباتی 2023دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ئه‌یلولی رابردوودا له په‌راوێزی لوتكه‌ی گروپی 20دا له نیوده‌لهی روبه‌ڕوو پێكه‌وه گفتوگۆیان كرد.
له سه‌ره‌تای شوباتدا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فرۆشتنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیای به میسر راگه‌یاندو وتی: پرۆسه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ میسر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی كۆتایی هاتووه‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئاسایش و بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا گرنگه، به‌تایبه‌تیش له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا”.
دواین سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ میسر له ساڵی 2012دا بووه، ئه‌وكات ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، (محه‌مه‌د مورسی) كۆچكردوو ئەوکات سه‌رۆكی میسر بوو، له‌وكاته‌وه ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه كه “هه‌رگیز قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سی وه‌كو ئه‌ودا ناكات”، ئه‌مه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، كه له‌سه‌رده‌می لادانی محه‌مه‌د مورسیدا له پۆستی سه‌رۆكی میسر‌و كۆتایهێنان به حوكمڕانی ئیخوان موسلیمین، وه‌زیری به‌رگری میسر بووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له زۆرێك له ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه، له‌وانه كێشه‌ی سودان و كه‌رتی غه‌ززه، ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ردۆغان و سیسی به‌ره‌و باشبوون رۆیشتووه، و پێدەچێت ئەم سەردانە لاپەڕەی ئیخوان موسلیمین هەڵبداتەوە.