سەدان دەریاچەی ماسی لە باکووری بابل وشکبوون



وەزارەتی سامانە ئاوییەکان پڕکردنەوە و وشککردنەوەی ٢٣٤ دەریاچەی ماسی لە ناو کەرتی پڕۆژەی موسەییب لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن عەبدوڵڵا بێرمانی، بەرێوەبەر لە بەرێوەبەرایەتی سامانە ئاوییەکان لە پرۆژەی موسەیب، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” لەلایەن ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە پرۆژەی موسەیب، وشککردن و پڕکردنەوەی ٢٣٤ دەریاچەی ماسی بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە”.

بیرمانی ڕوونیکردەوە، “ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی وەزارەتدایە کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کەم ئاویی و بەکارهێنانی ئاوە بە شێوەیەکی تەندروست کە دابەشکردنی ئاو بە شێوازێکی دادپەروەرانە مسۆگەر بکات”.

لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی سامانە ئاوییەکان پڕکردنەوەی زیاتر لە دوو هەزار و ٩٦٥ دەریاچەی ماسی ڕاگەیاند کە بە نایاسایی لە سەرجەم ناوچە و شارەکانی وڵات دروست بوون، هاوکات چەندین دەریاچەی دەستکردی ناو حەوزی ڕووباری دیجلە لابراون کە ژمارەیان بە هەزار و ٢١٢ حەوز بوون و نا یاسایی بوون.

قەیرانی کەمی ئاو لە عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە چەند هۆکارێک خراپتر بووە، لەوانە خراپ بەڕێوەبردنی ئاو، گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی بڕی ئاوی هاتوو لە ڕووباری دیجلە و فورات  لەلایەن تورکیا و ئێران.

لە هەمان کاتدا ئەم وڵاتانە عێراق بە هۆکاری خراپ بەڕێوەبردنی ئاو لەڕووی هەڵگرتنی نادروست یان شێوازی کشتوکاڵی کۆن دەزانن.

دوایین خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووبەری زۆنگاوەکان ئەمڕۆ نزیکەی ٤ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە کاتێکدا لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا ٢٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە، تا ئێستاش تەنیا چەند هەزار کەسێکی تێدا نیشتەجێیە.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کەمی بارانبارین و کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات عێراق دووچاوی کەمی ئاوی توند بووە.

کەشناسی: لەگەڵ لێزمە باران و هەورە تریشقەدا ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە
پێت کەشناسی: لەگەڵ لێزمە باران و هەورە تریشقەدا ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە
هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
دوات هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
پەیوەندیدار