بەشیر حەداد وەک سەرۆکی نوێی بۆردی وتار لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤، له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه كارگێڕییه‌كان، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد وه‌كو سه‌رۆكی نوێی
بۆردی وتار له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌شیر حه‌داد له ساڵی ١٩٥٦ له شاری ھه‌ولێر له‌دایكبووه و وه‌ك مامۆستا و وانه‌بێژ له په‌یمانگا و زانكۆكانی كوردستان كاری كردووه.
له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ته په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف.
دواتر و له ساڵی ٢٠١٨‌دا له‌سه‌ر لیستی پارتی بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه.