دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەك، كە تیایدا كارمەندێكی پۆلیس دەستدرێژی دەكاتە سەر گەنجێكی كورد لە كەركوك، بە بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیس ئەو كارمەندە دەستگیركرا.
ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، پۆلیسەکە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ڕاشیگەیاند، تاوەکو کۆتایی کەیسەکە بەدواداچوون دەکەین تا ئەوکاتەی سەرپێچیکاران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن.