مەسرور بارزانی: ئێمەش داوایەکی ڕەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین



سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ئیمارات-ەوە ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی هەرێمی بەهۆی هەڵوێستەکانمان باجێکی زۆر گران دەدەین و بەبێ پاساو کراوینەتە ئامانج و دەشڵێت: ” کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ کەسێک. ئێمە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیرین”.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆڕبەندی لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە شاری دوبەی لە ئیمارات، كە بە ناونیشانی (نەخشاندنی داهاتووی حكومەتەكان) سازكراوە، ڕایگەیاند، ئێمە داوایەکی ڕەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەروورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و ڕێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژووییدا.
وتیشی، “داوامان لێدەکرێت ئەم نادەدپەروەرییە قبووڵ بکەین. لەکاتێکدا ئەو نادادپەروەرییە بووەتە خۆراکێک بۆ نایەکسانی، هەژاری، گەندەڵی و ناسەقامگیریی سیاسی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە رووبەڕووی ئەوانە ببینەوە بە هەڕەشەکردن لە دراوسێکانیان و لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان هەوڵی جەنگ دەدەن. دەبێت بە بەرپرسیار بناسێنرێن. نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر سەرچاوەی هەڕەشەکان نەرمی بنوێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەو هەڕەشانە لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتیشدا دژیەک بن.

بارزانی ئاشكراشی كرد، لەسەر ئاستی هەرێمیش بەهۆی هەڵوێستەکانمان باجێکی زۆر گران دەدەین. ئێستا ناوچەکە ڕووبەڕووی جۆرێکی جیاوازی قەیران بووەتەوە. دەبێت هەموو پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی بکەین. ئێمە بەبێ پاساو کراوینەتە ئامانج. دەبێت ئەم شەڕانگێزییە ڕاگیرێت.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم جەختیشی كردەوە، وەک ئەوەی پێشتر وتوومە. لێرە و لە پایتەختەکانی دیکەش، کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ کەسێک. ئێمە فاکتەری ئاشتی و سەقامگیرین. ئێمە دەمانەوێت ڕەفتاری هەرێمایەتی لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت.

چۆن قوتابخانەكانمان بكەین بە دۆستی ژینگە؟
پێت چۆن قوتابخانەكانمان بكەین بە دۆستی ژینگە؟
ئاسایش بڕیاری دەستگیركردنی كوێخا دێرین و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵكی ئاشكرادەكات
دوات ئاسایش بڕیاری دەستگیركردنی كوێخا دێرین و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵكی ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر