ئاسایش بڕیاری دەستگیركردنی كوێخا دێرین و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵكی ئاشكرادەكات



دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان وردەكاری دۆسیەی دێرین كوێخا ئەحمەد بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كێشەكەی لەسەر داواكردنی سەرانە و پارە وەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێكی سلێمانی.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادوەر بڕیاریدا دەست بگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد و ڕووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی، كە بە زیادەڕۆیی كرابوونە سەر موڵكی گشتی.

روونكردنەوەیەك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە
پاش ئەوەی كاتژمێر 12:10 خولەكی شەوی 29 لەسەر 30ـی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم یانەی كۆمەڵایەتی سلێمانی تەقە لە هاوڵاتی “ئەحمەد كامیل فەقێ” سەرمایەدار كرا و بەهۆیەوە برینداركرا، دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی وردی هێزەكانمان دەستپێكرد، سەرئەنجام لە رۆژی 30ـی 1ـی 2024، بە پپێی مادەی 405 – 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەكی و تەقەكەر “ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی” دەستگیركرا.
‎دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناو و دەركەوت تۆمەتبارێكی دیكە بە ناوی ئومێد كەمال هاوكاری كردووە كە هاوپیشەیەتی و هەردووكیان پێشمەرگەن لەلای دێرین ئەحمەد محەمەد، ناسراوە بە كوێخا دێرین و بە بڕیاری ناوبراو تاوانەكەیان كردووە.
‎پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمەتبار ئومێد كەمال كە هاوكاری كردووە دەستگیركرا.
‎ئێستا، كوێخا دێرین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە بە پێی مادەی 405 – 31ـی لە یاسای سزادانی عیراقی كێشەكەشی لەسەر داواكردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لە سەرمایەدارێكی سلێمانی .
هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی كە بە زیادەڕۆیی كرابوونە سەر موڵكی گشتی.

مەسرور بارزانی: ئێمەش داوایەکی ڕەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین
پێت مەسرور بارزانی: ئێمەش داوایەکی ڕەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین
عێراق بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی هەرێمی دەركرد
دوات عێراق بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی هەرێمی دەركرد
پەیوەنیدر