کەشناسی پێشبینی بارانبارین دەکات



کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمانی کوردستان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک باران ببارێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10-15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21

سلێمانی : 20

دهۆک : 21

کەرکووک : 22

هەڵەبجە : 21

زاخۆ :22

سۆران : 20

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 24

پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
پێت پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
دوات ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
پەیوەنیدر