به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو (بازاڕی دۆلاره‌كه) ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قەدەغەیە.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیام نوسینگه، ده‌ستگێڕ و كاسبكاران ده‌كاته‌وه، پابه‌ندی پێنج بڕیاری دیاریكراو بن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
له‌بڕیاره‌كاندا هاتووه، نابێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وه‌رناگیرێت كه (ساخته، دڕا‌و، ته‌واو ژاكاو) بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی وه‌رگرتنی حه‌واڵه داوای كه‌فیل نه‌كرێت و بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناویه‌وه هاتووه یاخود بریكارنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ بێت كه به‌ناویه‌وه هاتووه.
لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌واڵه وه‌رده‌گرێت پێویسته پێناسی پێ بێت، مامه‌ڵه‌كردنیش ڕاسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێنه‌دراوه.