زیاتر لە 27 هەزار کەس لە توێژێک لە هاوکاری بێبەشدەکرێن



دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانیان لە ماوەی ٢٠ رۆژدا هاوکارییەکانیان بۆ زیاتر لە ٢٧ هەزار بڕیوە، کە سایستەی وەرگرتنی ئەو هاوکارییانە نەبوون.

ئەحمەد موسەوی سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە رایگەیاند، ئامانجی دەستەکەمان گەیاندنی هاوکارییە بەسەرجەم ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە پیویستییان بە هاوکارییە، و بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە و لەماوەی ڕابردوودا لە ڕێکارێکی نوێدا دەستکرا بە بڕینی پێدانی هاوکارییەکان بە هەموو ئەو کەسانەی کە شایستەی ئەوە نین هاوکارییان پێبدرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی ٢٠ رۆژدا هاوکارییەکانیان بۆ زیاتر لە ٢٧ هەزار هاووڵاتی وەستاندووە، ئەمەش بە بەهۆکاری ئەوەی ئەو خیزانانە یان ئەو هاوولاتیانە شایستەی وەرگرتنی ئەو هاوکارییە نەبوون، هاوکات لەبری ئەوان تیمەکان ئەو هاووڵاتی و خێزانانە دەخەنە لیستەکانەوە کە شیاوی وەرگرتینی ئەو هاوکارییەن.

جەختیشیکردەوە، “تا ئێستا ٢١٥ ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکەیان بە هۆی ئەو رێکارە نوێیەوە”.

لە دەستپێکی ئەمساڵدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاوی کردەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق دەیانگرێتەوە، و بەپێی پلەبەندییەک هاوکاری هەمووان دەکرێت.

سزای نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری كرایە 200 هەزار و زیندانی كردن
پێت سزای نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری كرایە 200 هەزار و زیندانی كردن
لە توركیا پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد دەستپێدەكاتەوە
دوات لە توركیا پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر