وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان تەنها نوسراوێك نەبووە و ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان لەسەر وەرگرتووە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە زاخۆ ڕایگەیاند، دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە.
ڕاشیگەیاند، بڕیاری پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژان بە تەنها نوسراوێك نەبووە و بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە.
لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندگەكان وتی، “پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی گشتی تارادەیەکی باش لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئاسایی بۆتەوە، سوپاسی مامۆستایان دەکەین لە گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن”.