یۆنان ئاسمان بەڕووی فڕۆكەكانی توركیا دادەخات



 

وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار سەبارەت بە داخستنی رادار لەلایەن یۆنانەوە لەسەر فڕۆكەكانی توركیا رایگەیاند: “ئەمە هەڵویستێكی دوژمنانەیە و ئەوە نیشاندەدات كە یۆنان ئەوەندە خۆی بەزل دەزانێت، پرەنسیپ و بەها سەرەكییەكانی ناتۆ پشتگوێ دەخات”.

كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی توركیا-جۆرجیا-ئازەربایجان بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی توركیا، خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی ئازەربایجان زاكیر حەسەنۆڤ و وەزیری بەرگریی جۆرجیا، ژوانشەر بورچولزادە لە پارێزگای قایسەری ناوەڕاستی توركیا بەڕێوەچوو.

خولوسی ئاكار، جەختی كردەوە كە دەبێت ئەرمینیا ئەو دەستی ئاشتی و دۆستایەتییە بگرێت كە بۆی درێژ كراوە “دەبێت ئەرمینیا ئەم دەرفەتە باش بە كاربهێنێت. ئەگەر ئەرمینیا خۆی لە پێشێلكردنەكان بەدوور بگرێت، پابەندی رێككەوتنی ئاگربەست بێت ئەوە دەتوانێت ببێتە بەشێك لە ئاشتی و سەقامگیری. ئومێدەواری ئەمەین. بنیاتنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەكە و بەردەوامیدانی سوود بۆ ئاسایش و بووژانەوەی ئابووریی وڵاتانی ناوچەكە دەبێت”.

ئاكار باسی لەوە كرد كە یۆنان هەموو رۆژێك كاری وروژێنەری نوێ بۆ سیاسەتە شەڕانگێزییەكانی زیاد دەكات “دوایین جار لە كاتی ئەو مانۆڕەی كە پلانی بۆ دانراوە لە یۆنان بەڕێوەبچێت سەرەڕای ئەوەی فڕۆكەكان چەكداری نەبوون و كار بۆ ناتۆ دەكەن بەڵام رادار لەسەر فڕۆكەكانمان داخراوە. وەڵامی پێویست لەلایەن فڕۆكەكانمانەوە دراوەتەوە. ئەمە هەڵویستێكی دوژمنانەیە و ئەوە نیشاندەدات كە یۆنان ئەوەندە خۆی بەزل دەزانێت، پرەنسیپ و بەها سەرەكییەكانی ناتۆ پشتگوێ دەخات”.

وتیشی: “لە ئەنجامدا لەگەڵ ئەوەی لە قوبرس، دەریای ئیجە و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ دیالۆگ كراوەین رێگەمان بە هیچ دیفاكتۆیەك نەداوە و نادەین. ئێمە پێداگر و سوورین و توانای پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی خۆمان و براكانمان لە قوبرس هەیە. دەمەوێت بە شێوەیەكی تایبەت ئاماژە بەوە بكەم كە چاوەڕوانی هەڵوێستێكی بێلایەن، بابەتییانە، عاقڵانە و لۆجیكی لە هاوپەیمانەكانمان لە ناتۆ و بە تایبەتی ئەمریكا دەكەین. دەمانەوێت هەمان هەڵوێست لە پرسی فڕۆكەی ئێف-16 ببینین. چاوەڕێی هەنگاوی ئەرێنی و كرداری لەلایەن ئەمریكاوە دەكەین”.

ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندران
پێت ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیەندران
زێلێنسكی و بایدن كۆبوونەوە
دوات زێلێنسكی و بایدن كۆبوونەوە
پەیوەنیدر